دیمەنی ئەو ئامێر و کەلوپەلانەی بیرلێدان کە دەستی بەسەردا گیراوە .وێنە پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر
لە سنووری بەحرکە
ئامێرێکی بیرلێدان و دووسەد مەتر سیم دەستی بەسەرداگرا
964+
توانا نەقی
لەلایەن پۆلیسی دارستانەوە ئامێرێکی بیرلێدان بە کۆمەڵێک کەلوپەلی دیکەوە لە سنووری بەحرکە دەستی بەسەرداگیراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر بڵایکردەوە، توانراوە ئاميێرێکی بيرليدان لە جۆری پایلی سوریکوتەك بەکەل و پەلەوە دەستبەسەر بکەن.
دەشڵێت، هەر ئامێرەکە نا بەڵکو دوو تۆپ سیم و یەك غەتاس و سەرە کوتەك دەستی بەسەرداگیراوە کە بە ناياسایی كارى بيرلێدانیان پێ کراوە.
“بەکارهێنانی بیری پایل هۆکارێکە بۆ نەمانی کانیاوەکان و بەبیابان کردنی شوێنەکە و تێكدانی سروشت، هەر بۆیە درێژە بە کارو و چالاکی و گەرانی بەردەوام دەدەین بە مەبەست پاراستنی ژینگە لە کەسانی سەرپێچیکار و لادەر لەیاسا”، پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر وا دەڵێت.
رێکاری یاسایی لە بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر و کەلوپەلە دەست بەسەرداگیراوەکان رەوانەی بەرێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی دەکرێن بەمەبەستی لەناوبردنیان.