کاریگەری داڕمانی پردەکە _ وێنە: NorthPress
هاتوچۆ وەستاوە
پردەکەی سێمێلکا دوای جەژن نۆژەنکردنەوەی تەواو دەبێ
ئەحمەد مستەفا
بهڕێوبهرایهتی دەروازەی سنوری سێمێلکا، لە نۆژەنکردنەوەی پردی نێوان ههرێمی کوردستان و رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە، کە 20.3.2024 بەهۆی باران بارینی و بەرزبوونەوەی رێژەی ئاو و ژەنگی راگیرەکانی پردەکە داڕما.
شێرزاد عوسمان، کارگێڕی دەروازەی سێمیلکا بە ئاژانسی NorthPressی وتووە، کارەکانی نۆژەنکردنەوەی پردەکە بهردهوامه، پێشبینیش دەکرێت دوای جەژن نۆژەنکردنەوەکە تەواوببێ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری دهستپێ بکاتەوە.
بهڕێوبهرایهتی دهروازهكه، بەشێوەیەکی کاتی گهشتیارهكانی بۆ دەروازەی وهلید گواستەوەتەوە، تا پردهكه به تهواوهتی نۆژهن دهكرێتهوه.
پێشتر، شێرزاد عوسمان وتبووی، بارانبارین و بەرزی ئاستی ئاوی رووباری دیجلە بووە بەهۆی ئەوەی پردی پەڕینەوەی دەروازەی سێمێلکا لە نێوان ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان و هەرێمی کوردستان دابڕمێت و دەروازەكە دابخرێت.
ئاماژەی بەوەشکردبوو، بەرزی ئاستی ئاوی رووبارەکە رێگری دەکات لە دەستپێکردنی کارەکانی چاککردنەوە، بەهۆیەوە ئێستا گواستنەوەی سەرنشینەکان لە رێگەی دەروازەی وەلید لەگەڵ عێراق ئەنجام دەدرێت.
ئەو پردەکە ئاسنینە، کە لەسەر دیجلە سنوری باشوور و رۆژئاوای کوردستان دیاری دەکات درێژییەکەی نزیکەی کیلۆمەترێک دەبێت، جگە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی، نزیکەی 250 هەزار پەنابەری رۆژئاوای کوردستان لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و لەو رێگەیەوە هاتوچۆی رۆژئاوای کوردستان دەکەن یان کەسوکاریان سەردانیان دەکەن.