964 زانیاری هه‌یه‌

كه‌ی موچه‌ی مانگی سێ دابه‌ش ده‌كرێت؟

964+
ژووری هه‌واڵ

964 لە دوو سەرچاوەی جیاواز لە بەغدا و هەرێمی کوردستان  زانیویه‌تی: ئەگەرێکی بەهێز هەیە سبەی یا دوو سبەی وەزارەتی دارایی لیستی موچەی مانگی سێ بڵاوبکاتەوە، بەڵام پێش جەژن تەنیا موچەی فەرمانبەرانی مەدەنی دابەش دەکرێت، چونکە تا ئەو کاتە بڕی 618 ملیار دینار لە بەغداوە دەگات، موچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان راستەوخۆ دوای جەژنی رەمەزان دابه‌ش ده‌كرێت
دابه‌شكردنی موچە لە رۆژی شەممە تا دووشەممەی داهاتوو دەبێت، چونکە سێشەممە ئەگەری هەیە جەژن بێت.
دوو سەرچاوەکە لە نزیکەوە ئاگاداری کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان وەفدی هەرێم و بەغدان و پێگەکەیان یارمەتیان دەدات زوو دەستیان بە زانیارییەکان بگات.
964  تائێستا نەیتوانیوە لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ئەم زانیارییە یەکلایی بکاتەوە.

موچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ره‌وانه‌ ...

موچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ره‌وانه‌ كرا