بە جەڵتە

یاریزانێک بەزمانی بەڕۆژووەوە لەناو یاریگا گیانی لەدەستدا

964+

ژووری هەواڵ

یاریزانێک فوتساڵ ئەم ئێوارەیە پێش بەربانگ، بەزمانی بەرۆژووەوە لەناو یاریگا جەڵدە لێیداو گیانی لە دەستدا.

یاریزانەکە ناوی ستار جابرەو لەدایکبووی ساڵی 1994ـە، لە یانەی شەرقیە لە پارێزگای واستی عێراق یاری دەکات، دوو وەرزە یاریزانی پیشەگەری خولی پیشەگەرانی فوتساڵە (تۆپی پێی ناو هۆڵ)، ئەم ئێوارەیە یاری تیپە میلییەکانیان هەبوو کاتێک رووداوەکەی بەسەرهات.

سەیف بەدر جێگری سەرۆکی یانەی شەرقیە بە 964ـى وت،”ستار ئەم ئێوارەیە لە ناوچەی ئەنوار بەشداری یارییەکی تیپە میللییەکانی کرد، ئەو کاتە بەڕۆژوو بوو، لەپڕ جەڵدا لێیداو هەر لەوێدا گیانی سپارد”.

جێگری سەرۆکی یانەکە دەڵێت، کەسوکارەکەی کەمدەرامەتن و لە خانوویەکی زیادەڕۆدا نیشتەجێن، بۆیە داوای لە دەسەڵاتدارانی وەرزشی عێراقی کرد کۆمەکیان بکەن.

"یانه‌كانی فه‌ره‌نسا سته‌م له‌ یاریزانه‌ موسڵمانه‌كان ده‌كه‌ن"