ئاسایشی هەولێر رایگەیاند

ئەو تۆمەتبارەی ئێوارەی ئەمڕۆ هاوسەرەکەی کوشت دەستگیرکرا

964+

فەهمی نەبی

ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند کە ئێوارەی ئەمڕۆ تەقەی لە هاوسەرەکەی کردووە و کوشتوویەتی.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە نزیک شوقەکانی پارک ڤیو تۆمەتبارێک بەناوی (ج، م، س) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تەقەی لە هاوسەرەکەی کردووە و کوشتووەیەتی.

ئاسایشی هەولێر دەڵێت، دوای تاوانەکە بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.

شوقەکانی پارک ڤیو دەکەوێتە بەشی رۆژئاوای شاری هەولێر لە نزیک شەقامی 100 مەتری.