مەیدانی ئاژەڵان هەولێر وەزعی باشە

مەڕی كوردی و جوانەگای جۆرجی زۆرترین خواستی لەسەرە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر رۆژانە مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی مەڕ و بزن و چێل و گۆلك و جوانەگای لێدەكرێت، فرۆشیارانیش دەڵێن بازاڕ زۆر باشە و خەڵك رۆژانە دێن بۆ كڕینی ئاژەڵ.

محەمەد مەغدید خەیلانی، فرۆشیاری مەڕ و بزنە بۆ 964 وتی لە یەكەم رۆژی رەمەزانەوە تا ئێستا بازار باشە نرخەكەش گونجاوە، كاوڕ کیلۆی بە 10 هەزار و نیوە گیسك بە 10 هەزارە، مەڕ بە 9 هەزارە و رۆژانە زیاتر لە دوو هەزار كاوڕ دەنێردرێتە بەغدا و شارەكانی دیکە، جۆرەكانی مەریش ئێرانی و سوری و توركین، بەڵام زۆرترین خواست لەسەر مەڕی خۆمانەیە، واتە كوردی و خەڵكی هەولێریش بەس خۆمانە دەكڕن،.

مەیدانی ئاژەلان بەشێكی فراوانی جیاكراوەتەوە بۆ ئاژەڵی گەورە، وەك مانگا و گۆلك و جوانەگا.

كاكەخان عەزیز، قەسابە و هەمان کات فرۆشیاری چێڵ و گۆلكە، بۆ 964وتی خواستی زۆر هەیە و ئەو هەفتەی تێیداین گۆشت باش سەرف دەبێت، جوانەگای جۆرجیش گرانترینیانە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

جموجۆڵ كه‌وتووه‌ته‌ ناو مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر

جموجۆڵ كه‌وتووه‌ته‌ ناو مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر