نرخی نه‌وت گه‌یشته ئاستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3.4.2024 نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكیشی به‌خۆیه‌وه‌بینی و چه‌ند ساڵێكه نه‌گه‌یشتووه به‌م ئاسته.
ئه‌مڕۆ نرخی یه‌كه‌م به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 88 دۆلاره و نرخی یه‌كه‌م به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساسیش به 85.15 سه‌نته.
به گوێره‌ی شیكردنه‌وه‌ی چاودێرانی ئابووری، ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شه‌ڕی روسیا و ئۆكراینا، به‌شێكن له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌وت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌م قۆناغه‌دا خواستی له‌سه‌ر نه‌وت زۆره.