بۆ ساڵى شەشەم لەسەریەک

خەڵاتى ئاڵتونى کارین دەدرێتە 5 دایکە ئەنفال

964+

وریا فەتاح

بۆ ساڵى شەشەمى لەسەریەک، خەڵاتى ئاڵتونى کارین دەدرێتە پێنج لەو دایکانەى لە دواى پڕۆسەى ئەنفاڵ، منداڵەکانیان بەخێو کردووە.

زیاد فایەق، رێکخەرى پڕۆژەکانى رێکخراوى هاریکارى ئەڵمانى کە لە سنورى گەرمیان و ناوچە دابڕێنراوەکان کاردەکەن، بە 964ى وت،”دوو رۆژ دواى یادى ئەنفال، لە چالاکییەکدا خەڵاتى ئاڵتونى کارین پێشکەش بە 5 لە دایکانى ئەنفال دەکەین، ئەوانەى دواى پڕۆسەى ئەنفال سەربەرزانە منداڵەکانیان بەخێو کردووە”.

خاتوو کارین، سەرۆکى رێکخراوى هاریکارى ئەڵمانیە، خۆى دکتۆراى هەیە لە دەرونناسى و دکتۆراکەشى لەسەر بارودۆخى ژنانى ئەنفال ئەنجامداوە، بۆیە لەگەڵ مام پۆڵاى هاوسەرى، کە بەڕێوەبەرى رێکخراوەکەیە، بۆ شەشەم ساڵى لەسەر یەکە، خەڵاتى دایکانى ئەنفال دەکەن.

بە وتەى زیاد فاروق، هەموو دایکانى ئەنفال شایەنى رێزلێنان و خەڵاتن، بەڵام ئەوان ساڵانە پێنج لەو دایکانە هەڵدەبژێرن و خەڵاتیان دەکەن.

بڕیارە لە رۆژانى دواى یادى ئەنفال، لەبەردەم ماڵى مەریەم لە ناحیەى رزگارى، خەڵاتى ئاڵتونى کارین پێشکەش بەو دایکانە بکرێت.

وێنەى شاعیرانى کورد لەسەر دیوارى دوو قوتابخانە دەنەخش...

وێنەى شاعیرانى کورد لەسەر دیوارى دوو قوتابخانە دەنەخشێنن