هەردی سەڵاح

“من ناگەڕێمەوە و نیازی گۆرانی وتنم نییە”

964+

پەری ساڵح

هونەرمەند هەردی سەڵاح دوای زیاتر لە 10 ساڵ دابڕان لە کاری هونەری،  دوو گۆرانیی نوێ بۆ نیشتمان و هەولێر ئامادە دەکات و دەشڵێت، من نیازی گەڕانەوەم بۆ ناو هونەر نییە.

پاش ئەوەی شەوی رابردوو هەردی سەڵاح رایگەیاند نیازی بڵاوکردنەوەی دوو گۆرانی نوێی هەیە بۆ نیشتمان و هەولێر، هەمووان بە پەرۆشەوە هەواڵی گەڕانەوەیان بۆ ناو هونەر و گۆرانی بڵاوکردەوە، بەڵام لە روونکردنەوەیەکدا لە هەژماری خۆیەوە وتی، “من تەنیا تێکست و ئاوازم ئامادەکردووە و کارەکە بە کۆرس دەگوترێت، بڕیاری وتن و نە وتنی گۆرانی بەدەستی خۆمە و خۆشم وازمهێناوە و لە بەرنامەم نییە بگەڕێمەوە.

هەردی سەڵاح کۆتا بەرهەمی لە ساڵی 2014 بڵاوکردەوە، دواین ئەلبومیشی ساڵی 2007 بەناوی من و تۆ بڵاوکردەوە.

"هەرێم سەڵاحی برام لە دەرەوەی وڵات بوو"