پزیشکێک شووشتنەوەی گورچیلە بۆ نەخۆشێک ئەنجام دەدات - وێنە: ئەرشیف
زیاتر لە هەزار شووشتنەوە ئەنجام دراوە
لە سلێمانی سەردانکردنی سەنتەری گورچیلە زیادی کردووە
964+
پێشەوا محەمەد
بەپێی ئامارێکی تەندروستیی سلێمانی، مانگی رابردوو هەزار و 345 شووشتنەوەی گورچیلە لە سەنتەری گورچیلەی دەستکرد ئەنجام دراوە و بەراورد بە مانگی دووش سەردانکردن زیادی کردووە.
مانگی دووی ئەمساڵ 210 نەخۆش سەردانی سەنتەرەکەی کردبوو، بەڵام مانگی سێ رێژەکە بۆ 253 نەخۆش بەرزبووەتەوە.
لەو ژمارە نەخۆشەی لە مانگی سێدا سەردانی سەنتەرەکەیان کردووە، 74 نەخۆش لە رەگەزی نێر بوون و 161 نەخۆش رەگەزی مێ بوون، هەروەها 26 نەشتەگەریی تایبەت بە گورچیلە ئەنجام دراوە و 113 سۆنەریش گیراوە.
ئامارەکەی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرای دەکات، لە ماوەی ساڵی رابردوودا لە سەنتەری گورچیلەی دەستكرد لە شاری سلێمانی، 15 هەزار و 515 شووشتنەوەی گورچیلە ئەنجام دراوە، هەشت هەزار و 711 نەخۆش لە رەگەزی نێر بوون و شەش هەزار و 804 نەخۆش لە رەگەزی مێ بوون.
هەر لە ساڵی رابردوودا سێ هەزار و 809 نەخۆش سەردانی سەنتەرەکەیان کردووە.