لێکۆڵینەوە کراوە

ئاوی حەسار بوژایەوە

964+

بڕوا مەجید – سەیدسادق

حەسار کۆمەڵە کانییەکی دامێنی شاخی قەزای سەیدسادقە، پێشتر دانیشتووانی قەزاکە ئاوەکەیان بۆ خواردنەوە و ئاودانی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان و پێدانی بە ئاژەڵ و پەلەوەران بەکار دەهێنا.

لە ساڵی 2013 شارەوانی قەزاکە بۆ زیاتر دەرخستنی سیمای سەرچاوەی ئاوی حەسار و ئاودانی بەشێک لە باخەکانی ئەو گەڕەکە دیوارێکی راگری بۆ کانیەکە دروست کرد، دواتر و لە ساڵی 2021 بەهۆی وشکەساڵی و نەبوونی بارانی پێویست سەرچاوەی کانییەکان وشکی کرد.

حەمزە محەمەد سەرۆکی شارەوانیی سەیدسادق بۆ 964 وتی، شارەوانی لە رێگەی ئامێرەکانییەوە بەشێکی سەرچاوەکەیان پاککردەوە، لەمساڵدا سەرچاوە و کانییەکانی حەسار بوژاونەتەوە، بۆ زیاتر لێکۆڵینەوەش لە وشکبوونی سەرچاوەکەی داوامانکردووە، لیژنەیەک لە ئاودێریی سلێمانی بێنە سەیدسادق و لە کێشەکە بکۆڵنەوە.

بە قسەی سەرۆکی شارەوانی، دوای ئەوەی لیژنەکە سەردانی سەرچاوەکەیان کردووە، پێیان وتون چوار بیری ئاو لەناو سەرچاوەی حەسارن، بیرەکان سەر بە تۆڕی ئاوی سەیدسادقن و لە رێگەی تۆڕەکەوە ئاو بۆ ماڵەکان دابین دەکرێت، بەشێک لە هۆکاری وشکبوونی سەرچاوەکەش لە ساڵانی رابردوودا، بۆ دیاردەی وشکەساڵی و ئاوی بیرەکان گەڕێندراوەتەوە.

مێژوویەکی پشتڕاستکراوە لەبەردەست نییە بۆ تەمەنی حەسار، هەروەک یەکەمجار نییە کانیاوەکە وشک بکات، بەڵکو لە ساڵی 1946 و لە سەرەتای 2000 یشدا ئەم کانیاوانە وشکیان کردووە، بەوهۆیەشەوە ماسییەکانی ناوی مرداربوونەتەوە و گرفتی بۆ خاوەن زەوییە کشتوکاڵییەکان دروستکردووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پاركی گشتیی سەیدسادق وێران بووە و شارەوانیش دەڵێت نۆژە...

پاركی گشتیی سەیدسادق وێران بووە و شارەوانیش دەڵێت نۆژەنی دەکەنەوە

سەیدسادق دەبێتە خاوەنى تەلەفریک

سەیدسادق دەبێتە خاوەنى تەلەفریک