دیمه‌نێك له‌و پڕۆژه‌یه‌ى كاره‌با كه له وزه‌ى خۆر به‌رهه‌مهاتووه... وێنه: راگه‌یاندنى ناحیه‌ى باسرمه
دۆستى ژینگه‌یه
كاره‌باى نه‌خۆشخانه و چه‌ند بیرێكی باسرمه كراونه‌ته وزه‌ى خۆر
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه پڕۆژه‌ى سوود وه‌رگرتن له وزه‌ى خۆر بۆ دروستكردنى كاره‌با له سنوورى ناحیه‌ى باسرمه جێبه‌جێ كراوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كاره‌باى نه‌خۆشخانه و چه‌ند بیرێكی سنوروه‌كه‌ى كراوه‌نه‌ته وزه‌ى خۆر.
ره‌زا ئه‌حمه‌د زه‌خۆك، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى باسرمه به 964ـى وت، پڕۆژه‌ى سوود وه‌رگرتن له وزه‌ى خۆر بۆ كاره‌با له‌لایه‌ن رێكخراوى یونیسێفه‌وه جێبه‌جێ كراوه.
وتیشی “كاره‌باى دوو بیرى سنوورى گوندى شه‌كرۆك و نه‌خۆشخانه‌ى ناحیه‌كه‌یان له وزه‌ى خۆر به‌رهه‌م هاتووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كاره‌باى ئه‌م شوێنانه به‌رده‌وامه و پڕۆژه‌كه‌ش به دۆستى ژینگه ناسراوه و سه‌ركه‌وتوو بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ره‌تیكرده‌وه پلانێكیان له‌به‌رده‌ست بێت بۆئه‌وه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه له ته‌واوى سنووره‌كه‌یان فراوان بكرێت، به‌وپێییه‌ى خه‌رجییه‌كی زۆرى پێویسته.