بۆ هاوکاری زیانلێکەوتووان

هەولێر و سلێمانی یەک ملیار و 300 ملیۆن دیناریان بە دهۆک گەیاند

964+
ئەحمەد مستەفا

زیاتر لە یەک ملیار و 300 ملیۆن دیناری سەرمایەدارانی هەولێر و سلێمانی، وەک هاوکاری لەرێگەی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستانەوە گەیەندرایە دەستی پارێزگاری شارەکە.

ئەو بڕە پارەیە سەرمایەدار و وەبەرهێنەرانی نیشتەجێی هەولێر و سلێمانی دابینیان کردووە.

لە راگەیەندراوێکدا پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 2.4.2024، دەڵێت، ئەو هاوکارییە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافـاوەکـەی مـانـگـی رابـردووی دھـۆک، رادەستی پارێـزگاری شارەکە کـراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی پارێزگای هەولێر بێت، کۆمەکە داراییەکە لەلایەن وەبەرھـێـنەرانی شارەکـانی ھـەولـێـر و بەشـێکی پارێـزگای سلێمانیەوە بوو، دوای راگەیاندنی کەمپینی ھاریکاری لەلایەن دەستەی وەبەرھـێنانەوە بۆ زیانلێکەوتووانـی لافاوەکە.

یەکێک لە تەرمەکانی لافاوەکەی دهۆک دۆزرایەوە

یەکێک لە تەرمەکانی لافاوەکەی دهۆک دۆزرایەوە

هە ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکەیان، بڕی 300 ملیۆن دیناری تەرخانکردووە بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی شاری دهۆک.

رۆژی 31.3.2024، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان زیانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی بڵاوکردووەتەوە و بە زیاتر لە 64 ملیار دینار خەمڵێنراوە.

ناوندەکە دەڵێت، هەڵسەندگاندنی سەرەتایی بۆ زیانی بارانبارینی ماوەی نێوان 18.3.2024 تاوەکو 21.3.2024 لە هەرێمی کوردستان جگە لە زیانە گیانییەکان 64 ملیار دیناری تێپەڕاندووە.

بە پێی بڵاوکراوەکە ژمارەی گیان لەدەستدان سێ کەس و بریندار بوون 13 کەس و رزگارکراوان 764 کەس بوون لە زاخۆ و دهۆک.

هەروەها، ژمارەی گواستراوان بۆ هوتێلەکان 1579 کەس بوون ژمارەی زگارکراوانیش لەلافاو 35 کەس بوون.

لافاوەکەی دهۆک زیانی بە سێ بەشەناوخۆیی زانکۆی دهۆک گەی...

لافاوەکەی دهۆک زیانی بە سێ بەشەناوخۆیی زانکۆی دهۆک گەیاندووە

دهۆک دیسان لێی قەوما و نەخۆشخانەکانی هەڵەبجەش پاك نەکر...

دهۆک دیسان لێی قەوما و نەخۆشخانەکانی هەڵەبجەش پاك نەکراونەتەوە