بنزیمە لە ئاستێکی باشدا نییە!

هاندەرانی ئیتیحاد چییان دەوێ؟

964+

سۆما حەکیم زادە

کەریم بنزیمە هاوینی رابردوو یەکێک بوو لە گەورەترین گرێبەستەکانی خولی پیشەگەرانەی سعودیە، بەڵام هێرشبەرە فەڕەنسییەکە نەیتوانیوە لە یانەی  ئیتیحاد لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا بێت.

بنزێمە لە ئیتیحاد بە ئاسانی دەرفەتەکان لەدەست دەدات؛ بەجۆرێک کە تەنانەت توانای لێدانی سزای نییە و لەم وەرزەدا چوار لێدانی سزای لەدەستداوە.

شەوی دووشەممە یانەی ئیتیحاد لە هەستیارترین یاری هەفتەی 25ی خولی پیشەگەرانی سعودیە رووبەڕووی یانەی ئەهلی بووەوە و بە گۆڵێک دۆڕا. بنزێما لەم یارییەدا ئاستێکی خراپی هەبوو و چەندین هەلی گۆڵی باشی لەدەستدا و بەم هۆیەوە هاندەرانی توڕە کرد و هاندەرانی ئیتیحادیش لە سۆشیال میدیا بڵاویان کردوەتەوە و داوای دەرکردنی ئەم هێرشبەرە بەناوبانگەی فەرەنسییان کردووە.

بێنزیمە لەم وەرزەدا تەنیا 9 گۆڵی بۆ یانەی ئیتیحاد تۆمارکردووە، ئەمەش ئامارێکی نائومێدکەرە بۆیە هەوادارانی یانەکە هاواریان لێهەستاوە.

کەریم بنزیما ئینستاگرامەکەی ناچالاک کرد

کەریم بنزیما ئینستاگرامەکەی ناچالاک کرد