سەرتاشن
باوک و کوڕێک بێ بەرامبەر سەرى خەڵک چاکدەکەن
964+
ئاکام غەفور-خەلیفان
لە 20ـى رەمەزانەوە تا جەژن، ئازاد تاراوەیی و کوڕەکەى کە دوو سەرتاشى ناحیەى باسرمەن، بڕیاریانداوە بەبێ بەرامبەر سەرى خەڵک چاک بکەن.
بە وتەى ئازاد تاراوەیى، دۆخى دارایى خەڵک هۆکار بووە بۆ ئەوەى ئەو بڕیارە بدەن و داوا دەکات خەڵکى باسرمە و دەوروبەرى بێن بەبێ بەرامبەر لە دوکانەکەیدا سەریان چاک بکەن.
سەرتاشخانەکەى ئەو باوک و کوڕە لە کاتژمێر 8:00ـى بەبانییەوە تا 12:00ـى شەو کراوەیە، وەکخۆى دەڵێت، بەبێ جیاوازى پێشوازى لە خەڵک دەکەین بێن سەریان چاک بکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح