سێ کەسی دیکەی لەگەڵ بووە
ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلی ماڵێکی سووتاند دەستگیر کرا
964+
توانا نەقی
لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە ئەو تۆمەتبارە دەستگیر کرا سێ کەسی هاندابوو بۆ هەڵکوتانە سەر ماڵێک لە هەولێر و ئۆتۆمبێلی ماڵەکەیان لەبەردەرگا سووتاندبوو.
ئەمشەو دووشەممە، ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەنجامدەری سەرەکی لەگەڵ سێ کەسی دیکەیان دەستگیر کردووە، کە لەسەر پارە و میرات بووەتە کێشەی کۆمەڵایەتی لەگەڵ ماڵی خاڵەکانی کە ئەو سێ کەسەی هانداوە ئەو کارە بکەن لەبەرامبەر بڕێک پارەدا.
دەشڵێت، تۆمەتبارەکان چەکی بێ مۆڵەتیان پێبووە و تەقەیان لە ماڵکە کردووە و دواجار لەلایەن یەکێکیانەوە هەوڵی سووتاندنی ئۆتۆمبێلێک دراوە لەگەڕەکی موفتی شاری هەولێر.
ئاسایش ئاماژەی بەوەکردووە، تۆمەتباری سەرەکی بەناوی( ش، م، ی) لەگەڵ سێ کەسی دیکە بەناوەکانی (ع، س، م) و (ن، أ، پ) و (ل، م، ک) دەستگیر کراون و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.