یاریزانانى ریاڵ ئاهەنگى سەرکەوتن دەگێڕن وێنە: پێگەى ریاڵ لە فەیسبوک
75 خاڵى هەیە
ریال بە ئیسراحەت بردییەوە
964+
وریا فەتاح
یانەى ریال مەدرید بەردەوامە لە راماڵینى یانەکان و توانى بە ئاسانى و بە دوو گۆڵى بێ وەڵام ئەتلەتیک بلباو تێکبشکێنێت.
لە هەفتەى 30ـى لالیگاى ئیسپانیا، ریال مەدرید بە دوو گۆڵى رۆدریگۆى بەرازیلى سەرکەوتنى نوسییەوە و شکستى دووچارى یانەکەى هەرێمى باسک کرد.
دواى تێپەڕبوونى 30 هەفتە، ریال مەدرید 75 خاڵى کۆکردووەتەوە 8 خاڵ لە پێش بارسێلۆناى رکابەرییەوە دوورە کە ئەویان بە 67 خاڵ پلەى دووەمى گرتووە.