دیمه‌نێ ده‌ستپێكردنى ئاودانى سه‌وزاییه‌كان له ناحیه‌ى پردێ ... وێنه‌كان: سۆشیاڵ میدیاى ئاڵتون كۆپری
پله‌كانى گه‌رما به‌رزن
پردێ ده‌ستى به ئاودانى سه‌وزاییه‌كانى كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما، شاره‌وانى ناحیه‌ى پردێ ده‌ستی به ئاودانى ئه‌و سه‌وزاییانه كرد كه كه‌وتوونه‌ته نێوان شه‌قامه سه‌ره‌كى و لاوه‌كییه‌كانى ناحیه‌كه‌ى.
سه‌وزاییه‌كان بریتین له چیمه‌ن، دار و دره‌خت و گوڵى جۆراوجۆر.
محه‌مه‌د نه‌جیب، سه‌رۆكى شاره‌وانى پردێ به 964ـى وت پله‌كانى گه‌رما به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌چن بۆیه به پێویستیان زانیوه ده‌ست به ئاودانى سه‌وزاییه‌كان بكه‌ن.
وتیشی “ئه‌مڕۆ پله‌ى گه‌رما 27 پله‌ى سلیزییه ئه‌مه‌ش بۆ شوێنێكى وه‌ك پردێ گه‌رمه”.
به‌پێی به‌داواچوونه‌كانى 964 تا ئێستا له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به ئاودانى سه‌وزاییه‌كان به‌تایبه‌تیش له‌ناو شاره‌كان نه‌كراوه.
پله‌كانى گه‌رما له ناحیه‌ى پردێ له سبه‌ینێوه بۆ چه‌ند رۆژى داهاتوو به‌رزتر ده‌بنه‌وه و ده‌گاته 31 پله‌ى سیلیزی.
پێشتر شاره‌وانى پردێ ته‌واوى ئه‌م ئاوڕشێنانه‌ى ناوه‌ڕاست و سه‌ر شه‌قامه‌كانى ناحییه‌كه‌ى چاككردبووه‌وه كه به‌شێكیان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه تێكدرابوون.