بەرە جەژنە و موچەش هاتووە

بە لێشاو هاوڵاتیان روولە پێشانگاى رەمەزان بازاڕى هەولێر دەکەن

964+

شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر

بەهۆى ئەوەى رەمەزانە و هاوڵاتیان لە رۆژدا زۆربەیان بەڕۆژون و دەوامیان هەیە، بەڵێشاو روو لە پێشانگاى رەمەزان بازاڕى هەولێر دەکەن.

بە وتەى هێمن سابیر، بەرپرسی راگەیاندنی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، شەوانە لە کاتژمێر 7:00 تا پارشێو پێشانگاکە بەڕووى هاوڵاتیاندا کراوەیە کە 55 کۆمپانیاى ناوخۆیى و 45 کۆمپانیاى دەرەکى تێدا بەشدارن.

“ئەوانەى روو لە پێشانگاکە دەکەن زۆربەبان ژنانن و بابەتى جل و بەرگ و خواردن و پاککەرەوەکانیش سەرەکیترین کەلوپەلن کە لە پێشانگاکە دەکڕدرێن”، هێمن سابیر واى وت.

پێشانگاکە، لە 26ـى ئازارەوە کراوەتەوە و بڕیارە تا 4ـى نیسان بەردەوام بێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە 20 وڵاتەوە بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب هاتوونەتە سلێ...

لە 20 وڵاتەوە بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب هاتوونەتە سلێمانی