بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی - وێنە: 964
دوای دوو رۆژ لەوەستاندنی
سبەی دابەشکردنی ئاوی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە
964+
فەهمی نەبی
دوو رۆژە بەهۆی رژانی نەوتی رەش بۆناو زێی دوکان، پرۆسەی دابەشکردنی ئاو لە قەزای دوکان و بەشێکی پارێزگای سلێمانی وەستابوو، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاندووە سبەی دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ تیمێکی دڵنیایی جۆری خۆپاراستنی سلێمانی و مەڵبەندی خۆپاراستنی شەهید مەحمود سێدەرین تێستی ئاوی دوکانیان کردووە، دەرکەوتووە گونجاوە بۆ دابەشکردن، هەر ئەمڕۆ ئێوارە پرۆسەی دابەشکردنی ئاو لە قەزای دوکان دەستیپێکردەوە.
ئەم ئێوارەیە دابەشکردنی ئاو لە قەزای دوکان دەستپێدەکاتەوە
نزیکەی کاتژمێر 7:00ی شەوی پێنجشەممەی رابردوو 28.3.2024 لە گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای دوکان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نێوان دوو بارهەڵگری گواستنەوەی سووتەمەنی، بەشێک لە ئاوی زێیی دوکان پیس بوو، هەرئەوکات بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی و فەرمانگەی ئاوی دوکان ئاگادارکرانەوە لە پیس بونی زێیی دوکان و پڕۆژەکانی دابەشکردنی ئاوی ماڵان راگیرا.
لەماوەی هەفتەی رابردووەوە ئەوە دووەمجارە ئاوی زێی دوکان پیس دەبێت بەهۆی پێکدادان و رژانی سوتەمەنی بۆناو زێیەکە، رۆژی