دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ

بەهۆی رژانی نەوت لە بارهەڵگرێک بەشێک لە ئاوی زێیی دوکان پیس بوو

964+

بەرزان عوسمان – دوکان

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای دوکان بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لەنێوان دووبارهەڵگر بەشێک لە ئاوی زێیی دوکان پیس بووە و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لێ ئاگادارکراوەتەوە.

رووداوەکە بەجۆرێک بووە، یەکێک لە بارهەڵگرەکان نەوتی سوتەمەنی خامی گواستوەتەوە بەهۆی رووداوەکەوە سوتەمەنیەکەی رژاوەتە زێیی دوکانەوە.

سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوکان بۆ 964 وتی، “رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێکی ئاوی خواردنەوەی سلێمانی لە رێگەی زێیی دوکانەوە دابین دەکرێت، بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی و فەرمانگەی ئاوی دوکانمان ئاگادار کردوەتەوە لە پیس بونی زێیەکە”.

964 لەگەڵ ئامانج جەلال وتەبێژی ئاوی سلێمانی قسەیکردووە ئەو دەڵێت، پیسبوونی ئاوەکە کاریگەری نابێت، ئەو کاتەی رووداوەکە روویدا لەبەر نەبوونی کارەبا پرۆسەی دابەشکردنی ئاو وەستا بوو، ئێستا رەوشەکە ئاساییە و ئاوی سلێمانی هیچ کێشەیەکی نییە.

تا زێی بچووک روون دەبێتەوە کۆیە بێ ئاو دەبێت

تا زێی بچووک روون دەبێتەوە کۆیە بێ ئاو دەبێت