شارەزوور

گەنجێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا


بڕوا مەجید- شارەزوور

رووداوێکی هاتوچۆ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ لە ترافیکی بەردەم مەحکەمە له‌ شاره‌زوور روویدا، لە نێوان ماتۆڕ سکیلێک و ئۆتۆمبیلێکی جۆری کراون، بەهۆی رووداوەکەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەست دا و یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوو.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور بە 964ی وت، دوو هاوڵاتی گەیەندرانە نەخۆشخانەکەمان کە یەکێكیان کۆچی دوای کردبوو، ئه‌وی دیكه‌شیان دوای چارەسەری سەره‌تایی، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ره‌وانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی کرا .
سەرچاوەکە وتیشی، “هاوڵاتییەکان دوو گەنج بوون تەمەنی مردووەکە 16 ساڵان بوو، بریندارەکەش 18 ساڵان بوو، دوای رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا