هاوڵاتییه‌ك به توانجه‌وه: پاره‌كه زۆره و بارهه‌ڵگرم بۆ گرتووه
موچه‌ی خاوه‌ن پێداویستانی تایبه‌ت به لێبڕینه‌وه دابه‌ش كرا
دیلان محەمەد- سلێمانی
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30.3.2024 موچه‌ی مانگی شوباتی 2024ی خاوه‌ن پێداویستانی تایبه‌ت دابه‌ش كرا، كه بڕه‌كه‌ی له نێوان 100 بۆ 150 هه‌زار دیناره.
ئه‌و بڕه كه‌مه‌ی پاره‌ی خاوه‌ن پێداویستیانی تایبه‌ت، ناڕه‌زایی ئه‌وانی لێكه‌وته‌وه.
ژنێك به 964ی وت، 100 هه‌زارم وه‌رگرتووه و به‌شی ده‌رمانه‌كانی ناكات و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی هه‌یه.
پیاوێكیش كه به‌سه‌ر كورسی كاره‌باییه‌وه‌یه، به توانجه‌وه ده‌ڵێت، “پاره‌كه هێنده زۆره، بارهه‌ڵگرم بۆ گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی بیگوازمه‌وه بۆ ماڵه‌وه”.
سه‌باره‌ت به هۆكاری لێبڕین و كه‌مبوونه‌وه‌ی موچه‌ی خاوه‌ن پێداویستیان تایبه‌ت، 964 هه‌وڵ ده‌دات زانیاری ورد و لێدوانی فه‌رمی وه‌ربگرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دارایی سلێمانی، كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، به 964ی وت، ئه‌وانه‌ی موچه‌یان كه‌مكراوه‌ته‌وه، موچه‌ی دیكه‌یان هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماده‌نه‌بوو زانیاری زیاتر بدات.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا