په‌روه‌رده‌ش راگه‌یاندراوی هه‌یه‌

ئه‌مڕۆ موچه‌ی مانگی شوبات دابه‌ش ده‌كرێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30.3.2024 موچه‌ی مانگی شوبات دابه‌ش بكرێت، هاوكات په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر قوتابخانه‌كانی سنووری خۆی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ سه‌ردانی دیوانی په‌روه‌رده‌ بكه‌ن.

به‌ پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ موچه‌ی مانگی شوباتی 2024 دابه‌ش ده‌كرێت، كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، خانه‌نشینی شارستانی، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ موچه‌ وه‌رده‌گرن.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ پەروەردەی ناوەندی ھەولێر رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم قوتابخانەکان دەکەنەوە، کە ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن.

په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر ده‌ڵێت، نوێنه‌ری قوتابخانه‌كانی سنووره‌كه‌یان لە کاتژمێر 12 نیوەڕۆ تا کاتژمێر 4 عەسر سەردانی دیوانی پەروەردە بەشی ژمێریاری بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی لیست و چەکی موچەی مانگی شوباتی 2024.

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردووەتەوە، سبه‌ی یەکشەممە موچەی وه‌زارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

دابه‌شكردنی موچه‌ له‌ كاتێكدایه‌ سبه‌ی دواڕۆژه‌ له‌ مانگی ئادار و ئه‌مه‌ دووه‌م موچه‌یه‌ له‌م ساڵدا دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام سێ موچه‌ی سێ مانگی كۆتایی 2023 دابه‌ش نه‌كراون.

تەندروستی هەولێر: لەکاتی پێدانی موچە لە بانکەکان پاڵەپ...

تەندروستی هەولێر: لەکاتی پێدانی موچە لە بانکەکان پاڵەپەستۆ دروستدەبێت