پارەی عێراقی
دابەشکردنی موچە گواستراوەتەوە
تەندروستی هەولێر: لەکاتی پێدانی موچە لە بانکەکان پاڵەپەستۆ دروستدەبێت
964+
ژووری هەواڵ
بەشی ژمێریاری دیوانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ئاگادارییەکی ئاڕاستەی سەرۆک بەش و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی کردووە و داوا دەکات بۆ وەرگرتنی موچە نەچنە بانکەکان.
بەگوێرەی ئاگادارییەک لە تەندروستی هەولێرەوە، “پاڵەپەستۆی زۆر” لەسەر بانکەکان دروستدەبێت، بەوهۆیەوە دابەشکردنی موچە براوەتە بەشی ژمێریاری دیوانی بەڕێوەبەرایەتی.
“بۆ موچەوەرگرتن بۆ ئەم مانگە پێویست ناکات چەک پڕبکەنەوە”، تەندروستی هەولێر وا دەڵێت.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن وەزارەتی دارایی لە رۆژی پێنجشەممە بڵاوکرایەوە، رۆژی شەممە 30.3.2024، وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەتی موچە وەردەگرن.