144 کەس کوژراون

تۆمەتبارێکى دیکەى هێرشە خوێناوییەکەى رووسیا دەستگیرکرا

964+

وریا فەتاح

تۆمەتبارێکى دیکەى هێرشە چەکدارییەکەى سەر هۆڵى کۆنسێرتەکانى کرۆکۆسى رووسیا، دەستگیرکرا کە تێیدا 144 کەس کوژران.

دادگای ناوچەی باسمانی مۆسکۆ، دەستگیرکردنى تۆمەتبارى نۆیەمى پەیوەندیدار بە هێرشە خوێناوییەکەى هەفتەى رابردووى کرۆکۆس راگەیاند کە خەڵکى تاجیگستانە و تا 22ـى ئایار بە دەستبەسەرى دەمێنێتەوە.

ئەو تۆمەتبارە رۆژى 23ـى ئادار واتا یەک رۆژ دواى هێرشەکە لە نزیک هۆڵى شارەوانى کرۆکۆس دەستگیرکراوە، ئەوەش دواى ئەوەى پۆلیس داواى ناسنامەیان لێکردووە، بەڵام ئەو بە رەفتارێکى توندوتیژانە وەڵامى فەرمانەکەى پۆلیسى داوەتەوە و سوکایەتى پێکردوون.

بەپێى هەواڵى میدیا رووسییەکان، ئەو تۆمەتبارە لەلایەن دادگاوە لە 25ـى ئادارەوە بۆ ماوەى 15 رۆژ دەستبەسەرى بەسەردا سەپێنراوە، بەڵام بەپێى راپۆرتى لیژنەى لێکۆڵینەوە رووداوەکە، داوا لە دادگا کراوە کە ئەو هاوڵاتییە تاجیکییە وەک تۆمەتبار لە هێرشەکەدا ماوەى دەستگیرکردنەکەى بۆ 22ـى ئایار درێژ بکاتەوە، چونکە تۆمەتبارە بە دابینکردنى پارە بۆ ئەنجامدەرانى هێرشەکە.

پێشتر هەشت کەسى دیکە بە تۆمەتى هەبوونى پەیوەندیان بە رووداوەکە بەتایبەت لە هاوکاریکردنى بکەرانى رووداوەکە لە دابینکردنى پارە و ئۆتۆمبێل و بەکرێدانى شوێنى مانەوە، دەستگیرکرا بوون.

بەپێى نوێترین ئامارى تەندروستى رووسیا، لە هێرشەکەدا 144 کەس کوژراون 382 کەسیش بریندارن.

زانیارى زیاتر لە بارەى هێرشەکە لەم بەستەرەدایە و کلیک بکە.

ئامارى نوێى هێرشە چەکدارییەکەى شەوى رابردووى سەر مۆسک...

ئامارى نوێى هێرشە چەکدارییەکەى شەوى رابردووى سەر مۆسکۆ ئاشکرا بوو