ته‌ندروستی كه‌ركوك له مزگه‌وته‌كانه‌وه داوای خۆپارێزی ده‌كات
تووشبوون به سورێژه زیادی كردووه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29.3.2024 له خوتبه‌ی هه‌ینیی مزگه‌وته‌كانی كه‌ركوكه‌وه، داوا له هاوڵاتیان كرا ڤاكسینی دژی سورێژه وه‌ربگرت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی كه‌ركوك.
زیاد جبوری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی كه‌ركوك به 964ی وت، چەند مانگێکە کاردەکەین بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان دەربارەی نەخۆشی سورێژە، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی وەرگرتنی ڤاکسینەکەی منداڵان دەکەینەوە بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.
وتیشی، نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە سەرئێشە، تایەکی بەرز، پەڵەی پەمەیی پێست، سووربوونەوەی چاو، هەوکردنی بەشی سەرەوەی هەناسەدان.
“کارمان کرد بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان و لە رێگەی وتاری هه‌ینیی مزگەوتەکانی پارێزگای کەرکوکەوە داوامان لێ‌كردن ڤاکسینەکە وەربگرن”، زیاد جبوری وای وت.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به پێی زانیارییه‌كانی 964 نه‌خۆشیی سورێژه له قه‌زای داقوقیش بڵاوبووه‌ته‌وه، به جۆرێك رێژەی توشبوون بە نەخۆشییه‌كه رۆژ لەدوای رۆژ لەزیادبوونەدایه و لە ماوەی مانگیکدا زیاتر لە 40 کەس تووشی ئەو نەخۆشییە بوون، چونکە ڤایرۆسه‌کە لە نێوان بچوک و گەورەدا دەگوازرێتەوە بۆ یەکتر.
فەرمان نەشئەت بەڕێوبەری نەخۆشخانەی داقوق بە 964ی وت، نەخۆشییەکە زۆر بەخێرایی دەگوازرێتەوە بەتایبەت لەنێو منداڵان و گەنجان، سەرەتا نیشانەکانی بە، تا، کۆکە و بێتاقەتی دەردەکەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا جەستەیان تووشی سەرهەڵدانی قنچک دەبێت.