نەوتی تێڕژاوە
16 کاتژمێرە ئاوی دوکان روون نەبووەتەوە
964+
بەرزان عوسمان – دوکان
16 كاتژمێر بهسهر پێكدادانی دوو بارههڵگری سووتهمهنی له قهزای دوكان تێپهڕیوه، بهڵام هێشتا ئاوی زێیهكه روون نهبووهتهوه، كه بههۆی رووداوهكهوه نهوتی رژایه ناو.
شەوی رابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای دوکان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نێوان دوو بارهەڵگری گواستنەوەی سووتەمەنی، بەشێک لە ئاوی زێیی دوکان پیس بوو، زیاتر لە 16 كاتژمێر بەسەر رووداوەکەدا تێپەڕیوه، بەڵام ئاوی زێیەکە روون نهبووهتەوە و نەوتەکەی تێداماوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانیشی لێ ئاگادارکراوەتەوە.
رووداوەکە بە جۆرێک بوو، هەردوو بارهەڵگرەکان نەوتی خاویان دهگواستەوە، بەهۆی رووداوەکەشهوە بارهەڵگرەکان بە تەواوی سووتان، بەشێکی زۆری سووتەمەنییەکەشیان رژایە زێیی دوکانەوە.
سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوکان بۆ 964 وتی، “رووداوەکە بووە هۆی سوتانی بارهەڵگرەکان و برینداربوونی کەسێک، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێکی ئاوی خواردنەوەی سلێمانی و ئاوی سەنتەری قەزای دوکان لە رێگەی زێیی دوکانەوە دابین دەکرێت، بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی و فەرمانگەی ئاوی دوکانمان لە پیس بونی زێیەکە ئاگادار کردووەتەوە”.
دوای رووداوەکە 964 لەگەڵ ئامانج جەلال وتەبێژی ئاوی سلێمانی قسەی کرد و ئەویش وتی، “لەبەر سەلامەتیی تەندروستیی هاوڵاتیان، دابەشکردنی ئاو لە هەردوو پرۆژەی ئاوی دوکان – سلێمانی راگیراوە و تا دڵنیا نەبنەوە لە پاکبوونەوەی زێیەکە، دەست بە دابەشکردنەوەی ئاو ناکەن.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا