باسی موسڵمانانى وڵاته‌كه‌یان كرد
ئه‌مریكییه‌كان له مزگه‌وتێكی هه‌ولێر سیمینارێكیان پێشكه‌ش كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ستافی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا له هه‌ولێر خه‌ڵكی مزگه‌وتێكیان كۆكرده‌وه و سمینارێكیان له باره‌ى موسڵمانه‌كانى وڵاته‌كه‌یان پێشكه‌شكردن.
مزگەوته‌كه ناوى تیماره لە گه‌ڕه‌كى مامزاوەى هه‌ولێر، وه‌ك له‌و وێنانه دیاره ژماره‌یه‌كی زۆرى خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌کە ئاماده‌ى سیمیناره‌كه بوونه.
بابه‌تى سیمیناره‌كه باسكردن بوو لەسەر جێدەست و خزمەتی ئەمریکییە موسڵمانەکان لە کۆمەڵگای ئەمریکیدا.
كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، مەلا وەزیر و ئیمام بارزان باران، کە دەرچووانی پڕۆگرامی IVLP ئەمریکیین، ئامادەبوون و پێکەوە تیشکیان خستە سەر ئەو تێڕوانین و بەهرە و نوێکاریانەی موسڵمانانی ئەمریکی هەیانە و لەو رێگه‌یه‌وه نەخشەی کۆمەڵایەتی ئەمریکای پێ دەوڵەمەند دەکەن.
IVLP ، پڕۆگرامى سەرکردەی سەردانکەرانی نێودەوڵەتییه، بۆ ئاڵوگۆڕى پیشه و بیروبۆچوونه‌كان و سه‌ر به وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكایه، ساڵانه نزیكه‌ى پێنج هه‌زار له رێگه‌ى ئه‌م پڕۆگرامه‌وه سه‌ردانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
كونسوڵخانه ده‌ڵێت، له سیمیناره‌كەدا باسیان له داهێنانى زانستى كردووه تا دەگاتە بەره‌وپێشچوونی کولتووری و ده‌شڵێت “ئەمریکییە مسوڵمانەکان بە شێوەیەکی دیار و بەرچاو کاریگەرییان لەسەر پانتایی کۆمەڵایەتی وڵات بەجێهیشتووە”.