ژمارەیان سێ هەزار و 246 بریکارە

811 بریکاری خۆراکی سلێمانی هەژماری بانکییان دروستکردووە

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق، دەبێت سەرجەم بریکارەکانی خۆراک هەژماری بانک دەربهێنن و لە سلێمانیش 811 بریکار هەژمارەکەیان دروست کردووە.

لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری سێ هەزار و 246 بریکار هەن و دوو ملیۆن و 74 هەزار و 91 هاوڵاتیش بەشە خۆراک وەردەگرن.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەم مانگە بریکارەکان لە هەرشوێنێک کارتێکی بانکیان هەبووایە کارەکەیان دەڕۆیشت، بەڵام بۆ مانگی سێ دەبێت سەرجەمیان لە بانکی جنووبی ئیسلامی هەژماریان هەبێت.

وتیشی، “زۆر زووتر بریکارەکان ئاگادار کراونەتەوە ئەو هەژمارە لەو بانکە دروست بکەن و لەوێوە پارەکەیان بخەنە سەر حسابەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بازرگانی، بەڵام رێژەیەکی کەم کردوویانە و رۆژانەش رێژەکە لە زیادبووندایە”.

ئەمساڵ بەشە خۆراکی مانگی یەک دابەش کراوە و بەشە خۆراکی مانگی دووش ئێستا لە دابەشکردندایە.

کامەران فەتاح ئاشکراشی کرد، “ئەوەی ئێستا دابەشی دەکەن بە لیستی مانگی سێ دابەشی دەکەن و بەغدا وای پێ وتوون، ساڵی رابردووش بەشە خۆراکی دوو مانگ دابەش نەکرا”.

ئاردە سفرەکەی رەمەزان لە سلێمانی دابەش نەکراوە

ئاردە سفرەکەی رەمەزان لە سلێمانی دابەش نەکراوە