وه‌زیری شاره‌وانی:
“به‌م زووانه ده‌ست به دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌كه‌ین”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگه‌یاند، به‌م زووانه ده‌ست به دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی رابردووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا راگه‌یاند، وه‌زیری شاره‌وانی ده‌ڵێت، به‌م زووانه ده‌ستپێده‌كه‌ین.
په‌یجی فه‌رمی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی لێدوانی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی گواستووه‌ته‌وه، كه ده‌ڵێت، “هەفتەی داهاتوو وەك وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ سەرجەم سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی شارەوانی و نەخشەدانانی ئاوەدانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كۆدەبینەوە و گفتوگۆیان لەگەڵ دەكەین و رێنماییان پێ دەدەین، بۆ ئەوەی بەپێی ژمارەی مەزەندەكراوی ژمارەی فەرمانبەران لە سنوورەكانیان، دەست بكەن بە ئامادەكردنی زەوی، ئەمەش پرۆسێسێكی یاسایی و ئەندازیاری و هونەرییە”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “لە دابەشكردنی زەویدا دەمانەوێت مەبدەئی یەكسانی تێدا بێت”.
” بڕیاری دابەشكردنی زەوی، بڕیارێكی یەكجار گرنگە و لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران و ئەو توێژەدایە كە لەناو میللەت و حكوومەتدا كار دەكات و ساڵانێكی زۆرە خۆیان بە شایستەی ئەوە دەزانن زەوی وەربگرن”، وه‌زیری شاره‌وانی واده‌ڵێت.
به وته‌ی ساسان عه‌ونی، ماوەی 18 ساڵە زەوی بەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش نەكراوە، به‌ڵام هەر كەسێك موچەخۆر و فەرمانبەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بێت لە راژەی مەدەنی و سەربازی، لە بڕیاری وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبێت.