بەڕۆژ بەڕۆژون

لە رەمەزاندا کرێکارانى تەختەبەست لە شەودا کاردەکەن

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

بەهۆى ئەوەى لە رەمەزاندا بەڕۆژوو دەبن، کرێکارانى تەختەبەست ئیشەکانیان خستووەتە شەوان و لە رۆژدا دەخەون.

بە وتەى وەستا بەختیار کە بەم شەوە لە گەڕەکى بەختیارى شارى هەولێر لەگەڵ کرێکارەکانى سەرقاڵى کارکردنن بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت، چەند ساڵێکە لەسەر داواى کرێکارەکانى لە رەمەزاندا بە رۆژ کار ناکەین و شەوان لە دواى شکاندنى رۆژووەکانیان و نانخواردنى ئێوارە، دەچنە سەر ئیشەکانیان و تا نزیکى پارشێو کار دەکەن.

ئەو باسى لەوەشکرد، ئەمساڵ فێنک بوو سەرەتا ویستمان بەڕۆژ کار بکەین، بەڵام بەهۆى ئەوەى کرێکارەکان بەڕۆژوون نەیانتوانى کار بکەن و کارەکانمان خستە شەوان.

کرێکارەکان بە سێ شەو کارکردن پارەى دوو رۆژ وەردەگرن و رۆژووەکانیشیان دەگرن.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

کرێکارێک لە باڵەخانەیەکی 18 نهۆمی کەوتە خوارەوە و گیانی...

کرێکارێک لە باڵەخانەیەکی 18 نهۆمی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا