شتى زۆریان دزیوە

دز کەوتووەتە باخەکانى زاوێتە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

دز کەوتووەتە باخى هاوڵاتیانى زاوێتە و چەند خاوەن باخێک سکاڵایان کردووە کە ژمارەیەکى زۆر کەلوپەلیان لێ دزراوە، لایەنى بەرپرسیش دەڵێت، لێکۆڵینەوە دەکەین و دەیاندۆزینەوە.

بەپێی زانیارییەکانی 964، شەوی رابردوو  ژمارەیەک لە خاوەن باخەکانى ناحیەى زاوێتە لە پۆلیس سکاڵایان تۆماکردووە، بە وتەى خۆیان دزی لە باخەکانیان کراوە و دەرگاو پەنجەرەکانیان شکێنراون و ژمارەیەک کەرەستەى ناو باخەکانیان و ئامێرى کشتوکاڵى و کامێراى چاودێر و چەند کەلوپەلێکى دیکەیان لێ دزراوە.

لەسەر ئەو بابەتە، هێڤى دێوالى پەیامنێرى 964 لەگەڵ ئیدریس محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی زاویتە قسەى کرد، ئەو وێڕاى پشتراستکردەوە هەواڵەکە، بە 964ێى وت،”زۆربەی باخەکانی نزیک بەنداوی دهۆک کەلوپەلی بەنرخیان لێ دزراوە”.

هەرچەندە تائێستا دزەکان نەدۆزراونەتەوە، بەڵام بەڕێوەبەرى ناحیەکە دەڵێت، لێکۆلینەوە دەکەین و دەیاندۆزینەوە.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران

چوار کەس لەدوای دزیکردن لە مزگەوت دەستگیر کران

چوار کەس لەدوای دزیکردن لە مزگەوت دەستگیر کران