حاسڵاتی ئێوارە

سیستەمی تەندروستی غەزە لە گیانەڵادایە

964+

ژووری هەوال

لیژنەی لێکۆڵینەوەی روسیا دەڵێت: زانیاری یەکلاکەرەوەمان دەستکەوتووە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ناو هۆڵەکەی روسیا بڕێک پارەی زۆریان لە ئۆکرانیا وەرگرتووە، پارەکەش بە دراوی ئەلکترۆنی پێیان دراوە.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت: پاریس بڕیاریداوە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بداتە ئاژانسی ئۆنروا بۆ هاوکاری فەلەستینییەکانی غەزە.

بەڕێوەبەری نوسینگەی میدیایی حکومەتی غەزە دەڵێت: ئیسرائیل کارەبای لە کۆمەڵگای شیفای تەندروستی بڕیوە، بەهۆی ئەوەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە.

وتەبێژی بەرگری شارستانی غەزە دەڵێت: ئیسرائیل دەست لە تیمەکانمان ناپارێزێت و تائێستا 65 کەس لە کارمەندەکانمان بە هێرشی ئیسرائیلی کوژراون، ئیسرائیلیش دەڵێت ئەوانەی کراونەتە ئامانج سەر بە حەماسن.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لەزاری چەند بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکی و ئیسرائیلییەوە بڵاویکردووەتەوە: ئەو ئامانجەی ناتەنیاهۆ دیاری کردووە بۆ سەرکەوتن بەسەر حەماسدا، نایەتە دی.

بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، سیستەمی تەندروستی غەزە لە گیانەڵادایە، لە کۆی 36 نەخۆشخانە، تەنیا 10 دانەیەکیان بەشێوەیەکی رێژەیی کاردەکەن.