ر
ته‌واونه‌بوونى بیناكه‌ى دوایخستووه
زانكۆى هه‌ڵه‌بجه كار بۆ كردنه‌وه‌ى كۆلیژی پزیشكى ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه هه‌واڵێك هه‌یه كۆلیژى پزیشكى له زانكۆى هه‌ڵه‌بجه بكرێته‌وه، سه‌رۆكى زانكۆش یه‌كێك له هۆكارى دواكه‌وتنه‌كه‌ى بۆ ته‌واونه‌بونى بیناى كۆلیژه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
زانكۆى هه‌ڵه‌بجه، له حه‌وت كۆلیژ پێكهاتووه، به پزیشكیه‌كه‌شیه‌وه ده‌بێته هه‌شت .
د. مه‌هاباد كامیل عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى زانكۆ به 964ـى راگه‌یاند، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه بۆردێك بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م كۆلیژه دروستكراوه كه ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ى له ئاستێكی باڵادان و كارى ورد له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى كۆلیژه‌كه كراوه.
وتیشی “دوێنێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆرده‌كه ئه‌نجام دراوه و هه‌فته‌ى داهاتووش سه‌ردانى وه‌زاره‌ته‌كانى خوێندنى باڵا و ته‌ندروستى ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنى قۆناغه‌كانى كردنه‌وه ئه‌م كۆلیژه”.
قۆناغه‌كانى كردنه‌وه‌ى كۆلیژه‌كه وه‌ك سه‌رۆكى زانكو ده‌ڵێت، بریتین له دابینكردنى ستاف، پێداویستى و ئامێره‌كان، ته‌واونه‌بوونى بیناى كۆلیژیش به یه‌كێك پێداویستییه گرنگه‌كانى كۆلیژه‌كه ده‌زانێت.
باسی له‌وه‌كرد، بیناكه‌ى ته‌واو نه‌كراوه و پێویستى به سێ ملیار و 500 ملیۆن دینار هه‌یه و له لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاشه‌وه 200 ملیۆن دینار بۆ دابینكردنى هه‌ندێك ئامێری پێویست.