حاسڵاتی ئەم بەیانییە

ڤلادمێر پوتین: فرۆکەی F-16 هیچ شتێک ناگۆڕێت

964+

ژووری هەواڵ

ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا دەڵێت: دابینکردنی فڕۆکەی جەنگی F-16 بۆ ئۆکرانیا هیچ شتێک ناگۆڕێت پوتین ئەمەشی وتوە کە فرۆکەکان دەتوانن چەکی ئەتۆمی هەڵبگرن و مۆسکۆ ناچار دەبێت لە پلانی سەربازیدا ئەمە لەبەرچاو بگرێت.

بەرپرسانی هەواڵگری دانیان بەوەداناوە کە ڕەنگە ئیسرائیل نەتوانێت حەماس لەناوببات، سەرەڕای ئەوەی پێنج مانگە شەڕی توند لە غەزە بەردەوامە.

وەزارەتی تەندروستی لە غەزە رایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ 32 هەزار و 552 کوژراو و 74 هەزار و 980 بریندار بەرزبووەتەوە دەشڵین لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ئیسرائیل شەش کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە و 62 کوژراو و 91 برینداری لێکەوتووەتەوە.

سەندیکای زیندانیانی فەلەستینی دەڵێت: شەوی رابردوو لانیکەم 25 فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کران کە یەکێکیان منداڵێکە و زیندانیانی پێشووی تێدایە

میدیاکانی ئیسرائیل لە زاری بنەماڵەی سەربازە بەدیل گیراوەکان دەڵێن: لەسەر داوای دەزگا ئەمنییەکان لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە بێدەنگ بووین و دەزگا ئەمنییەکان و دەوڵەت ئێمەیان ترساند و هیچ وەزیرێک پەیوەندیی پێوە نەکردوین