دیوێکى دیکەى خولى کوردستان
یاریزانانى یانەى مەخمور لە ماڵى هاوڵاتییەکى شارەزووردا پارشێویان کرد
964+
بڕوا مەجید- شارەزوور
دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، یانەى مەخمور و شارەزوور لە خولى یانە پلەدووەکانى کوردستان یارى دەکەن، بەڵام لە هەڵوێستێکى کوردەواریانەدا هاوڵاتییەکى قەزاى شارەزوور میواندارى یاریزانانى مەخمورى کرد و لە ماڵەکەى خۆیدا بەربانگیان کرد و نانى پارشێویان خوارد.
ئەو هەڵوێستە لە کاتیکدایە، کە زۆر جار لە خولەکانى کوردستاندا شەڕوو ئاژاوە روودەدات، بەڵام خاوەن ماڵەکەى قەزاى شارەزوور دەڵێت: دەبێت ئەوە هەنگاوێک بێت بۆ ئەوەى ئەو رووداوانە کەم ببنەوە و هەمووان هەموو شارێکى کوردستان بە ماڵى خۆیان بزانن.
داڕشتنەوە: وریا فەتاح