خۆت بپارێزە
سێ هۆکاری گرنگی نەخۆشی زەهایمەر
964+
میدیا گۆران
سێ هۆکاری مەترسیدار ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشی زەهایمەر بەرز دەکەنەوە.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، لە تووێژینەوەی چەند زانایەک بڵاویکردووەتەوە کە شەکرە و پیسی کەشوهەوا و مادە کحولیەکان، هۆکاری مەترسیدارن بۆ لاوازی مێشک، کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر و شیزۆفرینیا.
پرۆفیسۆر جۆیناڵ داود، لە زانکۆی ئۆکسفۆرد دەڵێت: دەزانین لەگەڵ پیربووندا کۆمەڵێک ناوچەی مێشک زوو تێکدەچن، لەم لێکۆڵینەوەیە نوێیەدا بۆمان دەرکەوتووە کە بەشە تایبەتەکانی مێشک لە ئەنجامی نەخۆشی شەکرە و مادە کحولیەکان و پیسبوونی کەشوهەوا…هتد زیانیان بەردەکەوێت وەکو باوترین هۆکارەکان.
نەخۆشی زەهایمەر باوترین جۆرە، لە ئێستادا هیچ چارەسەرێک بۆ ئەم نەخۆشییە نییە، سێ جۆری دەرمان لەژێر تاقیکردنەوەدایە کە بۆ خاوکردنەوەی پێشکەوتنی نەخۆشیەکە دروست دەکرێت.
توێژینەوەکانی پێشووتر 11 هۆکاری مەترسییان دەستنیشان کرد بوو، بۆ پێشبینیکردنی تووشبوونی کەسێک بە نەخۆشی بیرچوونەوە لە 14 ساڵی داهاتووی تەمەنیدا.
پرۆفیسۆر ئەندەرسۆن وینکلەر، لە زانکۆی تەکساس دەڵێت: بە لەبەرچاوگرتنی تەمەن و رەگەز، لە رێگای ئەم توێژینەوەیە چەند هۆکارێکی مەترسیدارمان بۆ یەکلایی بووەتەوە کە دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە و دیارترینیان “شەکرە و پیسبوونی هەوا و کحول”.