لە بابل

کەسێک دەستگیرکرا کە مامەڵەى بە ئەندامەکانى جەستەى مرۆڤەوە کردووە

964+

وریا فەتاح

مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان لە پارێزگای بابل، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە مامەڵە بە ئەندامەکانى جەستەى مرۆڤەوە کردووە.

بەپێى بەیاننامەیەکى دەزگاى هەواڵگرى عێراق کە وێنەیەکى بەدەست 964 گەیشتووە، دواى چاودێریکردنى گومانلێکراوێک کە گومان دەکرا مامەڵە بە ئەندامەکانى جەستەى مرۆڤ بەتایبەت (گورچیلە)ـەوە دەکات، دەستبەجێ تیمێکی هەواڵگری و بەدواداچوونی مەیدانی پێکهێنرا و دوای پشتڕاستکردنەوەی راستی زانیارییەکان، رەزامەندى دادوەر وەرگیرا و تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا.

وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، تۆمەتبار لە کاتى لێکۆڵینەوەدا راشکاوانە دانى بەوەداناوە کە بە بڕى 25 ملیۆن دینار بازرگانى بە ئەندامەکانى جەستەى مرۆڤەوە کردووە.

لە کەرکوک بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ سێ تاوانبار ده‌رچو...

لە کەرکوک بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ سێ تاوانبار ده‌رچوو