میوانانی سونە مەزهەب داوەت کرابوون
لە حوسێنیەی ئەبراری سلێمانی یادی حەزرەتی حەسەن بەرز راگیرا
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئێوارەی ئەمڕۆ موسوڵمانانی شیعە مەزهەب و سونە مەزهەب لە حوسێنیەی ئەبرار بۆ یادی لەدایکبوونی حەزرەتی حەسەن کۆبونەوە.
حاجی حسێن شوراوی لە حوسێنیەی ئەبرار بە 964ی وت، بۆ بەربانگی ئەم ئێوارەیە میوانداری موسوڵمانانی سونە مەزهەب کرا بوو، یادی لە دایکبونی حەزرەتی حەسەن بەرز راگیرا.
لە شاری سلێمانی دوو حسێنییە هەیە و ئێوارانی رەمەزان کۆبونەوە و مەراسیمی تیادا دەکرێت.