حاسڵاتی غەزە و دەرودراوسێ

ناتەنیاهۆ لە ئەمریکا نیگەرانە

964+

ژووری هەواڵ

ناتەنیاهۆ دەڵێت، بڕیارەکەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش هەنگاوێکی زۆر خراپ بووە، ئەمە وای لە حەماس کردووە ئەو باوەڕەی بۆ دروست بێت بەهۆی ئەو بڕیارانە ئیسرائیل دەستهەڵدەگرێت لە ئازادکردنی دیلەکانی و لەناوبردنی ئەو رێکخراوە.

فرانشیسکا ئەلبانیز بڕیاردەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەڵەستین دەڵێت، ئیسرائیل کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە و ئیسرائیلیش رەتیدەکاتەوە. ئەلبانیز دەڵێت
لەکاتی ئامادەکردنی راپۆرتێک لەسەر تاوانەکانی ئیسرائیل رووبەڕووی هەڕەشەی زۆر بووەمەتەوە.

بەهۆی بۆردوومانەکەی شەوی رابردووی فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە رەفەح 11 ئەندامی یەک خێزان کوژران، بەپێی بەدواداچوونی ئاژانسی رۆیتەرز مەترسیەکانی دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆ شارۆچکەی رەفەح لە کەرتی غەزە وەک دوا پەناگەی یەک ملیۆن فەڵەستینی زیادیان کردووە.

دوای هێرشەکەی سەر هۆڵێکی کۆنسێرت لە کرۆکۆسی روسیا ترسێکی زۆر لای خەڵکی مۆسکۆ هەیە بەجۆرێک ئەو رووداوە لەناو میترۆکان دووبارە بێتەوە، بەگوێرەی راپۆرتێک لەو شەوە بەدواوە میترۆکان بەتەواوی چۆڵ دەردەکەون.

پزیشکانی فەڵەستین دەڵێن، بەلایەنی کەم 12 کەس لەکەناراوەکانی غەزە خنکاون بەهۆی هەوڵدان بۆ دەرهێنانی ئەو کەلوپەل و خۆراکەی لەلایەن فڕۆکەکانەوە هەڵدەدرێن و دەکەونە ناو دەریا.

ئەمریکا رێگر نەبوو لە بڕیاری راگرتنی شەڕ و ئیسرائیل دە...

ئەمریکا رێگر نەبوو لە بڕیاری راگرتنی شەڕ و ئیسرائیل دەڵێت حەماس ئاشتی ناوێت