دیمەنی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی هەرێم.وێنە بەرگری شارستانی هەولێر
بۆ یەکەمجار
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێم دامەزرا
توانا نەقی
بۆ یەکەمجار بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەرێم لە کوردستان کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە کرایەوە و هاتە کایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27.3.2024 بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکرەوە، یاداشتنامەی ئاڵوگۆڕی لێکترازان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم ئەنجامداراوە و لیوای مافپەروەر (یادگار ئەنوەر فەرەج) وەک بەڕێوەبەری گشتی دیاریکراوە.
دەشلێت، هەر ئەمڕۆ ئەرک و رۆڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە جیاکراونەتەوە و تەواوی کارەکان بۆ سەرجەم جوگرافیای هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبرێت.
کاروان عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، پار ساڵ بڕیارەکە دەرکراوە و ئەمڕۆ لێکترازان کرا لەگەڵ پۆلیسی هەرێم و بوون بە خاوەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێم.
وتیشی، کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە سوودی زۆر دەبێت لە رووی، زیادکردنی خزمەتگوزارییەکان، زیادکردنی تیم و بنکەکان و خێرایی کارکردنی تیمەکان و چەندین سوودی دیکە.