هەندێکیان دزەیان کردووە
زانیارییه‌كانی ناو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چین؟
964+
ژووری هه‌واڵ
سەرچاوەیەک کە لەنزیکەوە ئاگاداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانە ئەم زانیاریانەی بە 964 وت
– رۆژی شەممە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی دوو
– لیستی موچەی مانگی سێ رەوانەی بەغدا کراوە و لەگەڵ گەیشتنی پارە موچەی ئەو مانگەش دابەش دەکرێت
– لێخۆشبوو‌ن لە قەرزی ئاو‌و کارەبا بە رێژەی 20%
– لێخۆشبوو‌ن بۆ سزای سه‌رپێچی هاتوچۆ به رێژه‌ی 20%
– لێخۆشبوو‌ن له باجی كۆمپانیاكان و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شێكی پاره‌ی خوێندنی پارالێل.
– دەست دەکرێتەوە بە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی تائێستا سوودمەند نەبوون
ئەم زانیاریانە هێشتا سەرەتایین و بەشێوەیەکی تەواو یەکلایی نەبوونەتەوە، لەگەڵ ساغبوونەوەی زانیارییەکان 964 دەمودەست بڵاویان دەکاتەوە.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان ئێستا له كۆبوونه‌وه‌دان و چاوه‌ڕێی چه‌ند بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان لێده‌كرێت.