بڕیارەکە بۆ ئەمساڵە

عێراق سەرجەم بەرهەمی گەنمی خستە پلانی وەرگرتنەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق نیازی خۆی بۆ وەرگرتنی کۆی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ راگەیاند و سەرجەم ئەو زەوییە کشتوکاڵییانەی دانەوێڵەی خستە پلانی خۆیەوە کە تۆمارنەکرابوون بۆ وەرگرتنی بەرهەم.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27.3.2024، نووسینگەی عەباس مالیکی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق لە زاری وەزیرەوە بڵاویانکردەوە، پاش گفتوگۆ و هەماهەنگی لەگەڵ ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران و دیوانی سەرۆکی حکومەت، بڕیاردراوە بە لەخۆگرتنی هەموو ئەو زەوییە کشتوکاڵییانەی کە لە پلانی کشتوکاڵیدا نەخراونەتەڕوو بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنم بۆ وەرزی بەرهەمی ئەمساڵ.

پلانەکە بەوجۆرەیە، کە سەرجەمی پارێزگاکانی عێراق سوودمەندی بڕیارەکە ببن و کۆی بەرهەم لە جوتیاران وەربگیردرێت، پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق نرخی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵی 2024 ئاشکرا كرد، كه‌ وه‌كو نرخى ساڵى پارە و 850 هه‌زار دیناره‌ و هه‌مان ئه‌و نرخه‌ش بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم دانراوە.

هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوبه‌ره‌ى گشتیى كشتوكاڵى هه‌ولێر به‌ 964ـى راگه‌یاند، به‌وپێیه‌ى گه‌نم بابه‌تێكی سیادییه‌ له‌ عێراقدا بۆیه‌ هه‌مان ئه‌م نرخه‌ى داندراوه‌ بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، ئەوەشی وت، پارساڵ عێراق 500 هه‌زار تۆن گه‌نمى له‌ جوتیارانى هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووە.

به‌پێی پێشبینییه‌كانی وەزارەتی كشتوكاڵى عێراق بێت، لەمساڵدا رێژەی بەرهەمی گەنم ده‌گاته‌ شەش ملیۆن تۆن و ده‌شڵێت، بەوەش عێراق دەچێتە قۆناغی خۆبژێوی دانەوێڵەوە.

بەهۆی زۆری شێ ژەنگ لەسەر گەڵای گەنم دروستبووە

بەهۆی زۆری شێ ژەنگ لەسەر گەڵای گەنم دروستبووە

توێژینەوە لەسەر جۆرێکی بنەتۆی گەنم سەرکەوتوو بوو

توێژینەوە لەسەر جۆرێکی بنەتۆی گەنم سەرکەوتوو بوو