لە سلێمانی

توێژینەوە لەسەر جۆرێکی بنەتۆی گەنم سەرکەوتوو بوو

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی کشتوکاڵی سلێمانی سەرکەوتنی توێژینەوەیەکی لەسەر جۆرێکی گەنم راگەیاند، کە بۆ بنەتۆو سوودی لێوەردەگیرێت.

توێژینەوەکە ئەمساڵ کراوە و دوای گۆڕانی وەرزی سەرما بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆی دەرکەوتووە ئەو جۆرە گەنمە لە هەموو ئەوانە باشترە دەهێندرێنە هەرێمی کوردستانەوە.

ئەریڤان جەمال، خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە بەرهەمە دانەوێڵەییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی کشتوکاڵی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە کوردستان بە گشتی کێشەی کەمیی بنەتۆی رەسەن هەیە و ئەم هەوڵە بۆ دەستخستنی بنەتۆی رەسەن و دانپێدانراوە.

وتیشی، “ئەو جۆرەی ئێستا گەشەی زۆر باش و بەهێزە، دوورە لە نەخۆشییەکان و پەلکەکانیشی زۆر زیاترن”.

964 دەزانێت، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە توێژینەوە بەردەوامە بۆ دەستخستنی جۆری رەسەنی دانەوێڵەکان لە کوردستان بۆ دەستخستنی بنەتۆو لەناوخۆی هەرێمدا.

ئەریڤان جەمال وتیشی، “ئێستا چاوەڕێی بەرهەمەکە دەکەین و هیوادارین قۆناغەکانی زیادکردنی سەرکەوتووانە تەواو بکات، ئەوکاتە وەک جۆرێکی زۆر باش، کە بەرگەی گۆڕانکاریی کەشوهەوا دەگرێت و بەرهەمیشی زۆرە دەیخەینە بەردەست جوتیار بۆ بەرهەمهێنان”.

کشتوکاڵی سلێمانی و کۆلێژی کشتوکاڵی دیالە توێژینەوەیەک...

کشتوکاڵی سلێمانی و کۆلێژی کشتوکاڵی دیالە توێژینەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا