پۆلیس پێی زانیون

چوار کەس راوی ماسییان دەکرد گیران

964+

ئەحمەد مستەفا

بە قسەی وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بێت، چوار هاوڵاتی لەلایەن بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادقەوە دەسـتگیرکران، کە بەم وەرزی قەدەغەی راوە ماسییە راویان کردووە.

بۆ ماوەی سێ مانگ و 10 رۆژ راوەماسی بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە لە هەرێمی کوردستان، لە رۆژی 5.3.2024ـەوە تا رێکەوتی 15.6.2024 لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێ، رۆژی 16.6.2024راوکردن ئاسایی دەبێتەوە، ئەوەش بەپێی بڕیاری هۆبەی سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ.

بۆ پاراستنی ماسی لەو ماوەیەدا مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان جموجۆڵیان زۆرە، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بە 964ی وت، پاراستنی دەریاچە و رووبارەکان لەلایەن بەش و بنکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمانەوە چڕتر کراونەتەوە.

لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى قەزای سەیدسادق بۆ سەر دەریاچەی دەربەندیخان،  لە سنوری بەشەکەیان بەمەستی رێگریکردن لە راوکردنی نایاسایی توانیویانە چوار کەس دەستگیربکەن کە سەرقاڵی راوکردن بوون.

هێمن کەمەرخان دەڵێت، ئەو کارە بەشێوەی نایاسایی کراوە و توانرا دەست بگرین بەسەر 10 ماسی راوکراودا لەگەڵ یەک دەسکە داودا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش رێکخراوە و  رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

له‌وه‌ته‌ى قه‌ده‌غه‌ى راوه‌ماسی راگه‌یه‌ندراوه‌، رۆژانه‌ بە تێکڕا راوچییه‌كی نایاسایی له‌ ئاوه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركراوه‌ و ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 160 تۆڕى ماسیشدا گیراوه‌.

به‌پێی کۆکراوەی ئەو هەواڵانەی لە 22 رۆژی رابردوو 964 بڵاویکردوەتەوە، له‌ ماوه‌ى 5.3.2026 تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 27.3.2024 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى هه‌رێم له‌ ناوچه‌ جیاجیاكاندا توانیویانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى راوچییه‌كان ده‌ستبگرن زیاتر لە 120 ماسی قه‌باره‌ جیاواز، دوو ئۆتۆمبێلى راوچییه‌كان و یه‌ك چه‌كى ساچمه‌.

بەم قەدەغەی راوە ماسییە دەستبەسەر 60 تۆڕدا گیرا

بەم قەدەغەی راوە ماسییە دەستبەسەر 60 تۆڕدا گیرا

سێ راوچی ماسی دەستگیر کران

سێ راوچی ماسی دەستگیر کران

فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین داواکاریی بۆ حەوزەکانی ماسی ...

فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین داواکاریی بۆ حەوزەکانی ماسی هەیە