ناوی چییە؟
رەحمە ریاز ئەستێرەکەی عێراق بوو بە دایکی کچێک
+964
پەری ساڵح
خانمە گۆرانیبێژی عێراقی بەناوبانگ رەحمە ریاز، دواى سێ ساڵی هاوسەرگیری بوو بە دایکی کچێک و دەشڵێت، ستایش بۆ خودا کە یەکەم خۆشی پێبەخشین.
ئەمڕۆ سێشەممە 26ـى ئازار رەحمە ریاز و هاوسەرەکەی ئەکتەر ئەلیکساندەر عەلوم، لە ڕێگەی هەژمارە سۆشیال میدیاکانییەوە، بە وێنەیەک لەدایکبوونی یەکەم منداڵی راگەیاند و ئاشکرای کرد کچە و ناوی عەلیایە.
ئەو خانمە هونەرمەندە نوسیویەتى،”ستایش بۆ خودا کە یەکەم خۆشی پێبەخشین”.
رەحمە ریاز و ئەلیکساندەر عەلوم لە ساڵی 2021ـەوە دوای ماوەیەک پەیوەندی خۆشەویستی بە نهێنی، ئاشکرایان کرد ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهێناوە، بەشێوەیەکی گشتی ژیانی تایبەتی خۆیان بڵاوناکەنەوە و دەیپارێزن.