سەرۆک تووش بووە

دوو ژنی هەیە، کامیان دەبنە خانمی یەکەم؟

964+

ژووری هەواڵ

بەسیرۆ فای سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنەکاندا بردیەوەو بووە سەرۆکی سەنیگال، بەڵام کێشەکە ئەوەیە سەرۆک دوو ژنی هەیە، ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو وڵاتە بووەتە پرسیاری خەڵک، ئایا کام لە ژنەکانی نازناوی خانمی یەکەم هەڵدەگرن و لە کۆڕو کۆبوونەوەکان لەگەڵی دەبن؟.

سەرۆکە نوێیەکەی سەنیگال تەمەنی 44 ساڵە و لەناو 19 پاڵێوراوەکەی سەرۆکایەتیدا تەمەنی لە هەموویان کەمتر بوو، دوای ئەوەی زیاتر لە نیوەی دەنگی دەنگدەرانی بەدەستهێنا، بووە سەرۆک و رکابەرەکەی دانی بە دۆڕاندنی خۆیدا نا.

هەرچەندە دیاردەی فرەژنی لەو وڵاتە باویەتی، بەڵام بەسیرۆ فای یەکەم سەرۆکی ئەو وڵاتەیە کە بە دوو خانمەوە دەچێتە کۆشکی کۆماری.

گۆڵدا مائیر یەکەم ژنە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کێ بوو؟

گۆڵدا مائیر یەکەم ژنە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کێ بوو؟