مانچێسته‌ر سیتی یاریزانێكی دیكه‌ی له ده‌ست دا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیی ئینگلیزی یاریزانێكی دیكه‌ی تووشی پێكان بوو، پێش ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ئه‌نجام بدات له قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ.
رۆژنامه‌ی میترۆی ئینگلیزی بڵاویكرده‌وه، مانوێل ئاكانجیی به‌رگریكاری مانچێسته‌ر سیتی تووشی پێكان بووه له‌و ماوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا بوو.
بریاره ئه‌مشه‌و سویسرا و ئێرله‌ندا یارییه‌كی دۆستانه بكه‌ن، به‌ڵام ئاكانجی به‌شداریی ناكات و ده‌گه‌ڕێته‌وه مانچێسته‌ر.
پێكانی ئاكانجی پێش ئه‌و دوو یارییه گرنگه‌ی یانه‌كه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ئارسیناڵ له پرێمه‌رلیگ و ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ، هه‌رچه‌نده دیار نییه چه‌ند داده‌بڕێت.
مانچێسته‌ر سیتی یاریزان والكه‌ریش به‌هۆی پێكانه‌وه له‌ده‌ست داوه.