رۆژانە 200 ملیۆن دۆلارە

بانکی ناوەندی: لە ماوەی ساڵێکدا حەواڵەی دەرەکی 300% زیادی کردووە

964+

پێشەوا محەمەد

بانکی ناوەندیی عێراق ئاشکرای دەکات، لە ماوەی ساڵێکدا حەواڵەی دەرەکی 300% زیادی کردووە و رۆژانە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار حەواڵە دەکرێت.

عەمار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگ رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی 2023ـدا رۆژانە کەمتر لە 50 ملیۆن دۆلار حەواڵە دەکرا، بەڵام ئێستا رۆژانە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار حەواڵە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوە رەنگدانەوەی وەڵامی بانکی ناوەندییە بۆ داواکارییەکانی بازرگانان و هاوڵاتیانی عێراقی کە پێویستیان بە دراوی بیانی هەیە بۆ یەکلاییکردنەوەی مامەڵە دەرەکییەکانیان.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەرپرسەکەی بانکی ناوەندیی عێراق بە ئاژانسەکەی داوە، یەدەگی دراوی بیانیی عێراق ئێستا بە زیاتر لە 100 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت و پێشبینیش دەکەن ئەمساڵ زیاتر ببێت.

“سزاکانی ئەمریکا، کە بەشێک لە بانکە عێراقییەکانی گرتووەتەوە و رێگرییان لێدەکات لە حەواڵەکردنی دەرەکی، کاریگەریی نەخستووەتە سەر بەرزونزمیی نرخی دۆلار شکاندنی بەهای دینار”، عەمار خەڵەف وای وتووە.

بانکی ناوەندی و گەنجینەی ئەمریکا لێکتێگەشتنی نوێیان ئ...

بانکی ناوەندی و گەنجینەی ئەمریکا لێکتێگەشتنی نوێیان ئەنجامدا